ڕابوون مەعروف پەرلەمانتاری گۆڕان: ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکەی گۆڕان ساختەیە
ڕابوون مەعرووف، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، نووسینێکی کورتی بە ناوی (هەڵبژاردنی موزەیەف) بڵاو کردەوە و لەبارەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕانەوە نووسیویەتی: “ئێمە کە خۆمان بە ویژدانی زیندووی گەنجە ڕاستەقینەکانی گۆڕان و پارادایمێکیتری سیاسی دەزانین، لە دڵەوە نیگەران و خەمبارین بە لەباربردنی یەکەم ژانی دیموکراسیی گۆڕان لە دوای نەوشیروان مستەفا”.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە “تێکۆشان بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاسان نییە” و بەڵێنی بە “گۆڕانخوازە ڕاستەقینەکان” داوە، بەردەوام بن.
بزووتنەوەی گۆڕان بەسەر چەند باڵێکدا دابەش بوون کە ڕابوون مەعروفی پەرلەمانتاری ئەو بزووتنەوەیە، بە پشتیوانیکردن لە باڵی گەنجانی نێو گۆڕان دادەندرێت.
باسنیوز
