ئەشواق جاف: تا ئێستا بەغدا وەڵامی داواکاریی پارتی نەداوەتەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە ئەگەر هات و ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکرێت، ئەوا لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق بەشداری ناکەن، بەڵام بەپێی زانیاریەكان، حکوومەتی عێراق داوای کردووە لەڕێگەی شاندێکەوە لەو بارەوە گفتوگۆ بکرێت، بەڵام پارتی ڕەتی کردووەتەوە"
ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "کاتی خۆی بە هاوپەیمانی نیشتیمانمان گوت دوو مەرجمان هەیە ئەگەر جێبەجێ نەکرێن، بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەین، یەکەم زۆرینەی سیاسیمان قبوڵ نییە، دووەم دەبێت یاسای کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق هەڵبوەشێتەوە و بکرێتەوە بە یەک بازنەیی، چونکە ئێمە لەو سیستەمە 70 کورسیمان هێنا، کەچی لە گۆڕینی سیستەمەکەدا زیاتر لە 10 کورسیمان لەدەست دا".
گوتیشی: "تا ئێستا بەغدا وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەی نەداوەتەوە، رەنگە بڕواش بە حزبەکانی دیکە بهێنین بۆ ئەوەی ئەوانیش ئەو هەڵوێستە بنوێنن".
باسنیووز
