دادگاییکردنی رێبوار تاڵەبانی دواخرا
دادگاییکردنی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەغدا بەڕێوەبچێت، دواخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 24/7/2017 بڕیار بوو دادگای رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا.
دوێنێ یەکشەممە 23/7/2017، رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەسەر ئەو سکاڵاییەی کە پێشتر لە سەرم تۆمار کرابوو، سەبارەت بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر باڵەخانە حکوومییەکان، رۆژی دووشەممە 24/7/2017، لە بەردەم دادگای قەزایی ئیداری بەغدا ئامادە دەبم".
ژمارەیەک لە ئەندامانی تورکمانی سەر بە بەرەی تورکمانی، لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، لە بەرامبەر بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لە فەرمانگە حکوومییەکانی کەرکووک، سکاڵایەکیان لە دژی رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک تۆمار کرد، دواتر دەیان پارێزەری کورد ئامادەیی خۆیان دەربڕی کە بەبێ بەرامبەر ببنە پارێزەری ئەو بەرپرسە کوردەی پارێزگای کەرکووک.
bas news-
