دایکی شوان و دڵنیا قەرەداغی کۆچی دوایی کرد
، کە لە خانەوادەکەی دەستی کەوتووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24/7/2017، لە شاری سلێمانی دایکی ئەو دوو ھونەرمەندە لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە، سبەی سێشەممە 25/7/2017، ھەر لە سلێمانیش یەکەم ڕۆژی پرسەکەیەتی.
شوان قەرەداغی، یەکێکە لە گۆرانیبێژ و میوزیکژەنەکانی گرووپی میوزیکی لوڕ، ھەروەھا خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، دڵنیا قەرەداغی، خوشکی شوان قەرەداغییە، یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژەکانی کورد، بەھۆی ھاوسەرگیریکردنی لەگەڵ کونسڵی پێشووی میسڕ، ئێستا لە میسڕ دەژی، ساڵانێک وەک ڕاگەیاندنکار کاری کردووە، ھەروەھا خاوەنی چەندین کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە.
bas news-
