سێ به‌رپرسی ئیدارى بانگهێشتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێن
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ى ژماره (49)ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێردا، سێ به‌رپرسی ئیدارى بانگهێشت بكرێن.
خانزاد یوسف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاگه‌یاند: "سبه‌ى سێشه‌ممه 25.7.2017 كۆبوونه‌وه‌ى 49یەمینى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجام دەدرێت، بڕیاره بۆ كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى ئاوى هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌با و سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر بانگهێشتى ئه‌نجومه‌ن بكرێن".
ده‌شڵێت: "ئامانج له باگهێشتكردنى ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌وه‌یه، كه به‌م دواییه ڕێژه‌ى ئاو و كاره‌با له شارى هه‌ولێر كه‌م بووە و پێویسته ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن و هۆكاره‌كه‌ى بخه‌نه ڕوو، ئه‌گه‌ر پێشتریش ئه‌و كێشه‌یان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ریان نه‌كردووه.
خانزاد یوسف هۆكارى بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێریشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه شاره‌وانییه‌كان نوسراویان ئاراسته‌ى پارێزگاى هه‌ولێر كردووه و به پێی ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ش بێت كه پێشتر وه‌ك هه‌ولێر ئاراسته كراوه، شێوه‌یه‌كى بازنه‌ییه و ژماره‌ى شاره‌وانییه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه، پێکەوە دەلکێندرێن.
bas news-
