چەند راسپاردەیەک لەبارەی پرۆگرامی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ دەرکرا
ئەمڕۆ دووشەممە، لە کۆبوونەوەیەکدا کۆمیتەی پێداچوونەوە بە پرۆگرام و بەشە زانستییەکانی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ، لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، لە دووەمین کۆبونەوەی خۆیدا چەند ڕاسپاردەیەکی دەرکرد.
ئەمڕ ودووشەممە ٢٤/٧/٢٠١٧ بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، پێشنیازی یەکخستنی بەشە ھاوشێوەکانی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ لە زانکۆکان، دەستنیشانکردنی ڕەگەز و شوێنی نیشتەجێبونی بۆ کاری چالاکی کشتوکاڵی، پەسند کرد.
لەو کۆوبونەوەیەی کۆمیتەی پێداچوونەوە بە پرۆگرام و بەشە زانستییەکانی کۆلێژەکانی کشتوکاڵدا، کە بەئامادەبوونی د.کەریم ساڵح عەبدول، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاگری کۆلێژەکانی کشتوکاڵ لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ھەریەکە لە ڕاگری کۆلێژەکانی کشتوکاڵ ڕاپۆرتی تایبەتیان لەبارەی ئەنجامی پێداچوونەوە و چۆنیەتی پەرەپێدانی کۆلێژەکانیان خستەڕوو.
لە کۆی ڕاپۆرتەکاندا پێشنیازی گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن لە بەشە ھاوشێوەکان و یەکخستنیان بەپێی تایبەتمەندیتی و شوێنی جوگرافی ھەریەک لە زانکۆکان کرا، ھەروەک داواش کرا بۆ گفتوگۆی زیاتر و دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکان و بەشداری پێکردنی تەواوی سەرۆک بەشەکان، مامۆستایەکی بەئەزموون لە ھەریەک لە بەشەکان، وۆرک شۆپێک ڕێکبخات، تیایدا بڕیار لەسەر دواین پێشنیاز بدرێت، دواتر لە پڕۆژەیەکدا گەڵاڵە بکرێ تا بڕیاری لەسەر بدرێت.
bas news-
