به‌رده‌ڕه‌ش.. ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌

به‌رده‌ڕه‌ش.. ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانیی لێكه‌وته‌وه‌


له‌ ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ شاره‌دێی ڕوڤیای سەر به‌ شارۆچكه‌ی بەردەڕەش کەسێک گیانی لە دەستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بەسەختی برینداربوون.



رائید ئازاد تەھا، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرابەتی ھاتووچۆی دھۆک ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 24/7/2017 ڕووداوێکی ھاتووچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە شاره‌دێی رۆڤیای سەر بە شارۆچكه‌ی بەردەڕەش لە پارێزگای دھۆک روویدا".



ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كرد كه‌ رووداوەکە لە رێگای نێوان رۆڤیا و گوندی جامە روویداوە.



گوتیشی: "لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان ئەو دوو ئۆتۆمبێلە کەسێک گیانی لەدەستداوه‌ و پێنج كه‌سی دیكه‌ش له‌ سه‌رنشینانی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌ سه‌ختی زامدار بوونه‌".



شارۆچکەی بەڕدەڕەش ده‌كه‌وێته‌ دووریی/60کم/ له‌ باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک .

bas news-
Top