کۆچ و کۆچبەران: ساڵانە ٢ تا ٤هەزار کەس دەگەڕێنەوە کوردستان

کۆچ و کۆچبەران: ساڵانە ٢ تا ٤هەزار کەس دەگەڕێنەوە کوردستان
بەرێوبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی وەزارەتی ناوخۆ ئەو دەنگۆیانە رەت دەکاتەوە کە باش لە ڕۆیشتنی گەنچان دەکان بۆ دەرەوەی وڵات و دەڵێت، لەئێستادا نەک گەنجان کۆچ بۆ دەرەوە ناکەن، بگرە ئەوانەی کۆچیشیان کردووە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان.

(شاکر یاسین) ئاماژەی دا بەوەی کە ساڵانی رابردوو خەڵکێکی زۆر لە ھەرێمی کوردستان کۆچی کرد بۆ دەرەوەی وڵات و، وەک ئەو دەڵێ بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە بووە، بەڵام وەک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە، "لەئێستادا کۆچکردن بۆ دەرەوە کەمی کردووە و گەنجان کۆچ ناکەن، بە پێچەوانەوە ئەوانەی کۆچیشیان کردووە جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، ئێمەش وەکو کۆچ و کۆچبەران پرۆژەیەکمان ھەیە بۆ ئەوەی ھاوکاریی ئەو کەسانە بکەین کە دەگەڕێنەوە."
(یاسین) بەرێوبەری گشتیی کۆچ و کۆچبەران لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەو ئامارانەیشی هەندێ کەناڵی ڕاگەیاندن بڵاویانکردووەتەوە بە ناڕاست ناو دەبات و گوتی، "ئاخر ئەو کەسەی کۆچ دەکات ناوی خۆی لە هیچ کوێیەک تۆمار ناکات، کەواتە نازانرێت چەند کەس کۆچیان کردووە و ئەوەی ئەو کەناڵانەیش دەیکەن، پرۆپاگندەیە وھیچی دیکە نییە، چونکە تەنانەت ئەو وڵاتانەی خەڵکیش کۆچی بۆ دەکەن، ئاماری کۆچبەران ئاشکرا ناکەن بۆ ئێمە، ئینجا نازانم ئەوان ئەم ئامارانە لە کوێ دێنن!."

(شاکر یاسین) ئاشکرایسی کرد کە، ساڵانە لە نێوان دوو تا چوار ھەزار کەس لە دەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و گوتی، "پار، ھەزار٧٧٠ کەس گەڕاونەتەوە و تەنھا لەمساڵیشدا زیاتر لە ٥٠٠کەس گەڕاونەتەوە؛ ئەمانە ئەوانەن کە ناوی خۆیان بە فەرمیی تۆمار کردووە، بۆیە ئەمە دەریدەخات ئەوەی ئەوان بڵاوی دەکەنەوە راست نییە."
kdp-
Top