شارەزایەکی سەربەخۆییی وڵاتان: زۆر شت کراوە بۆ سەربەخۆیی و ئەنجامەکەشی دڵخۆشکەر دەبێت
(دکتۆر رزگار رەنجەڕۆ) هاوکات کە هونەرمەندێکی دیاری باشووری کوردستانیشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "وڵاتی ئێمە بە زۆر بە دەوڵەتانی ناوچەکەوە لکێندراوە، هەڵبەتە خواستی ئێمە نەبووە و، ئێستایش مافی خۆمانە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین تا دیاری بکەین چۆن و لەگەڵ کێ دەژیێن، بۆ ئەمەش گرینگە یەکڕیز بین لە کاتێکدا بەرەو ریفڕاندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەچین."
(ڕەنجەرەڕۆ) کە شارەزایی لە سەربەخۆییی وڵاتاندا هەیە، جەخت دەکاتەوە لەوەی کە لەسەر ھەرتاکێکی کوردستان پێویستە بە پیر ئەو پرۆسەیەوە بچێت و دەنگی بۆ بدات و گوتیشی، "بەو ھۆیەوە ئێمە دەبینە خاوەن وڵات و یاسا و سەروەریی خۆمان.. من دڵنیایشم سەرکردایەتیی سیاسیی کورد ئەو پرسە بۆ ھیچ بەرژەوەندییەک ناجوولێنێ جگە لە بەدەستھێنانی سەربەخۆییی کوردستان."
رۆژی ٧ی حوزەیران لە کۆبوونەوەی نێوان (سەرۆک بارزانی) و پارت و لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان بڕیار درا، رۆژی ٢٥ـی ئەیلوولی دابێ، پڕۆسەی ڕاپرسی لە باشووری کوردستان بەڕێوە بچێت و خەڵکی بڕیار لە پاشەڕۆژی خۆیان بدەن.
ئەو شارەزایەی سەربەخۆیی، گەشبینیی خۆی لە سەرکەوتن و بەرەنجامی دڵخۆشکەر لەو پرۆسەیە چارەنووسسازە دەخاتە ڕوو و گوتی "گومانی تێدا نییە ئەنجامی ریفڕاندۆمەکەی باشووری کوردستان دڵخۆشکەر دەبێت، لەبەر ئەوەی لە ئێستاوە زۆر شت کراوە لەوانەیە خەڵک لە وردەکارییەکان ئاگادار نەبن، بەڵام پێویستە ئەو دەرفەتە لە دەست نەدەین و کاری بۆ بکەین، گوێ لە ھەڕەشەی ھیچ وڵات و کەسێک نەگرین."
ئەو کە زیاتر لە ٣٠ ساڵ ئەزموونی ھەیە لەگەڵ پرسی سەربەخۆیی زۆر وڵاتی گەورەی جیھانی بینیوە کە گەورە بوون و بە ھەڵوەشانەوەیان چەند وڵاتی دیکەی لێ لەدایک بوون گوتی "ئەگەر بمانەوێ ھەرێمی کوردستان لەوکێشانەی ھەیەتی رزگاری بێت، ئەوا تەنیا رێگا، ئەنجامدانی ڕاپرسییە کە چارەنووسی میللەتی ئێمە دیاری دەکات و بە راگەیاندنی سەربەخۆییی کوردستان دەگەینە ئامانج."
kdp-
