کۆنگرێس پرۆژه‌بڕیارێک بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر بۆ سه‌ر ئێران و ڕووسیا ئاماده دەکات
بەگوێرەی هەواڵێکی (سی.ئێن.ئێن)، پێشتریش کۆنگرێسی ئەمریکا بڵاوی کرده‌وه که به زوویی ئه‌ندامانی کۆنگرێس گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌نده‌کانی پڕۆژه‌ی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕووسیادا ده‌که‌ن و، پاشان ده‌چنه سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌که‌ی تایبه‌ت به ئێران.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه، ژماره‌یه‌ک کۆمپانیای ئه‌مەریکایی ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر سه‌پاندنی زیاتر به‌سه‌ر ڕووسیادا دەربڕیووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ده‌گەیەنێت. لۆبی ئەو کۆمپانیایانەی که له بواری نه‌وت و وزه و بانکدا کار ده‌که‌ن داوایان له کۆنگرێسی ئەمەریکایی کردووه که به بڕیاره‌که‌یدا بچێته‌وه.
kdp-
