کورد بە مەرج دەنگی بە بوودجەی تەواوکاریی عێراق دا

کورد بە مەرج دەنگی بە بوودجەی تەواوکاریی عێراق دا
ئەندامێکی لیژنەی داراییی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڵێنی دا، بەشەدەرمانی ھەرێم نەبڕێت و پارەی جووتیارانی ھەرێمیش ڕەوانە بکات، ''ئێمەش دەنگمان بە بوودجەی تەواوکاری دا و پەسەند کرا.''

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە سێ نوێنەری کوتلە کوردییەکان سەردانی سەرۆکوەزیرانمان کرد و باسمان لەوە کرد، ئەگەر بەڵێنمان نەدەیتێ بەشە دەرمانی ھەرێم ڕەوانە بکەیت و پارەی جووتیارانیش ڕەوانە بکەیت، ئێمە دەنگ بە بوودجەی تەواوکاری عێراق نادەین، بۆیە ئەویش بەڵێنی دا ئەو دوو داواکارییەی ئێمە جێبەجێ بکات، بۆیە ئەمڕۆ بوودجەی تەواوکاری خرایە دەنگدان و پەسەند کرا.''

(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتی: ''سندووقی نەقدی نێودەوڵەتی فشاری لەسەر حکوومەتی عێراق کردبوو، ئەگەر ئەمڕۆ بوودجەی تەواوکاری پەسەند نەکەن، کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین وناتوانین زیاتر قەرز بە ئێوە بدەین، بۆیە بەو داواکارییانەی ئێمە ڕازی بوون و بوودجەکە پەسەند کرا، چونکە بەغدا پێویستی بە قەرزی زۆر ھەیە.''

(سلێڤانەیی) گوتیشی: ''ئێمە بەو مەرجە دەنگمان بە بوودجەی تەواوکاری دا، ئەگەرنا دەنگمان پێ نەدەدا، چونکە ئەو بوودجەیە ھیچی بۆ کورد تێدا نەبوو.''
kdp-
Top