سێ به‌رپرسی ئیدارى بانگهێشتى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێن
خانزاد یوسف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له‌سه‌ر فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاىگه‌یاند: "سبه‌ى سێشه‌ممه 25.7.2017 كۆبوونه‌وه‌ى 49یەمینى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجام دەدرێت، بڕیاره بۆ كۆبوونه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى ئاوى هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌رى دابه‌شكردنى كاره‌با و سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر بانگهێشتى ئه‌نجومه‌ن بكرێن".
ده‌شڵێت: "ئامانج له باگهێشتكردنى ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌وه‌یه، كه به‌م دواییه ڕێژه‌ى ئاو و كاره‌با له شارى هه‌ولێر كه‌م بووە و پێویسته ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن و هۆكاره‌كه‌ى بخه‌نه ڕوو، ئه‌گه‌ر پێشتریش ئه‌و كێشه‌یان هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ریان نه‌كردووه.
خانزاد یوسف هۆكارى بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێریشى بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، كه شاره‌وانییه‌كان نوسراویان ئاراسته‌ى پارێزگاى هه‌ولێر كردووه و به پێی ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ش بێت كه پێشتر وه‌ك هه‌ولێر ئاراسته كراوه، شێوه‌یه‌كى بازنه‌ییه و ژماره‌ى شاره‌وانییه‌كان كه‌م ده‌كرێته‌وه، پێکەوە دەلکێندرێن.
باس‌نیوز
