چەند راسپاردەیەک لەبارەی پرۆگرامی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ دەرکرا
ئەمڕ ودووشەممە ٢٤/٧/٢٠١٧ بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، پێشنیازی یەکخستنی بەشە ھاوشێوەکانی کۆلێژەکانی کشتوکاڵ لە زانکۆکان، دەستنیشانکردنی ڕەگەز و شوێنی نیشتەجێبونی بۆ کاری چالاکی کشتوکاڵی، پەسند کرد.
لەو کۆوبونەوەیەی کۆمیتەی پێداچوونەوە بە پرۆگرام و بەشە زانستییەکانی کۆلێژەکانی کشتوکاڵدا، کە بەئامادەبوونی د.کەریم ساڵح عەبدول، ڕاوێژکاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕاگری کۆلێژەکانی کشتوکاڵ لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ھەریەکە لە ڕاگری کۆلێژەکانی کشتوکاڵ ڕاپۆرتی تایبەتیان لەبارەی ئەنجامی پێداچوونەوە و چۆنیەتی پەرەپێدانی کۆلێژەکانیان خستەڕوو.
لە کۆی ڕاپۆرتەکاندا پێشنیازی گۆڕینی پرۆگرامەکانی خوێندن لە بەشە ھاوشێوەکان و یەکخستنیان بەپێی تایبەتمەندیتی و شوێنی جوگرافی ھەریەک لە زانکۆکان کرا، ھەروەک داواش کرا بۆ گفتوگۆی زیاتر و دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکان و بەشداری پێکردنی تەواوی سەرۆک بەشەکان، مامۆستایەکی بەئەزموون لە ھەریەک لە بەشەکان، وۆرک شۆپێک ڕێکبخات، تیایدا بڕیار لەسەر دواین پێشنیاز بدرێت، دواتر لە پڕۆژەیەکدا گەڵاڵە بکرێ تا بڕیاری لەسەر بدرێت.
باسنيوز
