ئاسۆس نەجیب گەرمیانی:بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە دەوڵەتێکی سەربەخۆ دایە
ئاسۆس نەجیب گەرمیانی لە پۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاماژەی بەوە کردووە، کە دواجار حزبە سیاسییەکان لەسەر بەرژەوەندیی خۆیان رێک دەکەون، بەڵام ”گرنگە“ هاووڵاتییان لەسەر بەرژەوەندیی خۆیان رێک بکەون، کە ”وڵاتێکی ئازاد و سەربەخۆیە“.
گەرمیانی، کە لەسەر پشکی یەکێتی وەزیر بوو، پێیوایە ”نابێ کەس“ لە ململانێی ئێستای حزبەکان، ”خۆشەویستیی نیشتمان“ لەبیر بکات، چونکە رۆژێک دێ حزبەکان ناکۆکییە سیاسییەکانیان لەسەر میزی گفتوگۆ چارەسەر دەکەن.
وەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بڕیاری لێ درا، رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام دەدرێت.
باسنیوز
