وەزیری بەرگریی عێراقی شیعی سەردانی ئێرانی شیعی دەکات

 وەزیری بەرگریی عێراقی شیعی سەردانی ئێرانی شیعی  دەکات
وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی ئێرانی کردووە و لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە.



بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئێران، رۆژی شەممە 23\7\2017 عیرفان حەیالی، وەزیری بەرگریی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی، سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کردووە.



عیرفان حەیالی لەگەڵ حەسەن دێهقان، وەزیری بەرگریی ئێران کۆ بووەتەوە و تاوتوێی ”شەڕی دژی تیرۆر“ و بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی ئێران بۆ عێراقیان کردووە.



هەروەک ئەو ماڵپەڕە بڵاوی کردووەتەوە، وەزیری بەرگریی عێراق لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ حەسەن دێهقان، جەختی لە ویستی وڵاتەکەی بۆ ”پەرەپێدان“ی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووەتەوە.



باسنیوز
Top