لوڕستان.. دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لەسێدارە دران
لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 12 هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی (هەنگاو) بەرەبەیانی دوێنێ شەممە 2017.7.22 حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد بەناوەکانی ئیرەج قوبادی کوڕی ڕەشید و کاووس مەلەکی، کوڕی محەممەد لە گرتووخانەی (پارسیلۆن)ی خوڕەمئاوای لوڕستان بەڕێوە چوو.
ئەو دوو هاووڵاتییە هەر دوویان جووتیار بوون و بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ماڵپەڕی (هەنگاو) لە ماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی 12 بەندکراوی کورد کە گرتووخانەکانی ورمێ، کەرەج، خوڕەمئاوا و هەمەدان جێبەجێ کراوە.
باسنیوز
