لە باڵەکایەتی ماڵی جووتیارێك سووتا

لە باڵەکایەتی ماڵی جووتیارێك سووتا


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی ئاگركەوتنەوە، تەواوی ماڵی هاووڵاتییەك لە كوێستانی حاجی ئۆمەران لە سنووری شارۆچكەی چۆمان سووتا.



هیوا حوسێن حاجی ئاغا، سەرۆكی دەستەی هیوای خێرخوازی، راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22-7-2017 ئاگادار كراینەوە، بەهۆی ئاگركەوتنەوەوە ماڵی هاووڵاتی مەلا محەمەد، لە كوێستانی چیكا لە سنووری حاجی ئۆمەران سەر بە شارۆچكەی چۆمان لە ئاگردا سووتاوە".



ئەو هاووڵاتییە پیشەی پێشمەرگەیە و بەمەبەستی كاری جووتیاری و كشتوكاڵی ڕووی لە دەڤەرەكە كردووە.



سەرۆكی دەستەی هیوای خێرخوازی گوتیشی: "دەستبەجێ‌ گەیشتینە شوێنی رووداوەكە و بینیمان تەواوی كەل و پەلەكانی ماڵەوەی سووتاون، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، ئێمەش لای خۆمان وەك دەستەی هیوای خێرخوازی، بڕێک كەلوپەل و خواردەمەنیمان پێشكەش بەو خێزانە كرد".

bas news-
Top