بۆ چارەسەری کێشەی بەنزین مادەیەک ھێنراوەتە ھەرێمی کوردستان
مادەیەکی تایبەت، دەھێنرێتە ھەرێمی کوردستان، بۆ ساردکردنەوەی فیتپەمپی ئۆتۆمبێل و باشکردنی جۆری بەنزین بەکاردێت.
سەرۆ کارس، خاوەنی پڕۆژەکەیە، ڕاگەیاند: "ئەو مادەیە ھێناومانە، مادەیەکی نەمساوییە، پێکھاتەکەی لە (ئەلەمنیۆم و نەوت) پێکھاتووە، لە نەمسا تاقیکراوەتەوە و زیاتر لە ئۆتۆمبێلی سەربازیدا بەکارھاتووە، ئێستا ئەو مادەیە ھێنراوەتە ھەرێمی کوردستان و بەچەند فلتەرێکدا تێپەڕیوە، پەسەند کراوە".
خاوەنی بیرۆکەی ھێنانی ئەو مادەیە، ئەوەشی خستەڕوو: "مادەکە بۆ بەنزین، گاز و نەوت بەکار دەھێنرێت، ئۆتۆمبێلیش بەسوودە فیتپەمپەکەی سارد دەکاتەوە، غازی ناو بەزین، گاز و نەوت ناھێڵێت، ئەوەش وادەکات ئۆتۆمبێل گڕ نەگرێت".
جەختیشی لەوە کردەوە: "مادەکە گرەنتی پێنج ساڵی ھەیە، ھەروەھا بۆ ھەر لیترێکی بەنزین 10 دانە لەو مادانە دادەنرێت، مادەکەش بۆشە واتە (فشۆڵە) تەنکی بانزینەکە ناگرێت".
bas news-
