به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى (حدكا): ئێران چاوى به پێشكه‌وتنه‌كانى كوردستان هه‌ڵنایه‌ت بۆیه دژایه‌تى ڕیفراندۆم ده‌كات
سه‌ركرده‌یه‌كی كوردى ڕۆژهه‌ڵات، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، كۆمارى ئیسلامی ئێران، له سه‌ره‌تای پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌میشه به‌چاوى ئیسڕائیلى دووه‌مه‌وه سه‌یرى كوردستانى كردووه، بۆیه له ئێستاشدا كه باس له ڕیفراندۆم ده‌كرێت، ئه‌وان چاویان به پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه دژایه‌تی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن.
تاهیر مه‌حموودى، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران (حدكا) له‌لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "كۆمارى ئیسلامى ئێران، چاوى به پێشكهووتنى هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، بۆیه دژایه‌تى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ئه‌وه‌شى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا كردوویه‌تى، زیاتر بۆ ئاژاوه نانه‌وه و ته‌فره‌قه بووه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا درووست بكات".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى (حدكا) گوتیشى: "هه‌ڵوێستى نه‌شازى ئێران بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نها بۆ ئه‌مڕۆ ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكو له سه‌ره‌تای پێكهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه هه‌میشه تاران به‌چاوى ئیسڕائیلى دووه‌مه‌وه سه‌یرى هه‌ولێری كردووه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران ژێرخانێكى قووڵى هه‌یه و له‌خۆڕا نییه، چونكه له‌لایه‌ك كورده‌كانى عێراق وه‌ك نه‌ته‌وه كوردن، به‌ڵام ئه‌وان كورد به نه‌ته‌وه نازانن، به‌ڵكو زیاتر به هۆزێك سه‌یرى ده‌كات، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه به‌شێكى زۆرى كورده‌كانى باشوور سونه مه‌زهه‌بن".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، كه هه‌ڵوێستى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و لایه‌نه سیاسیه‌كانى دیكه بۆ پرسی ڕیفراندۆم جێگه‌ى ڕێزه، گوتیشی: "ئێمه پێمان باشه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستادا كورد یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت، بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌موو دنیایی ڕابگه‌یه‌نین سه‌ربه‌خۆیى به‌هیچ نرخێك ناگۆڕینه‌وه و ئه‌وه مافێكى سورشتى خۆمانه، بۆیه ئێمه وه‌ك حزبى دیمو‌كراتى كوردستانى ئێران پشتیوانیى له ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، ده‌كه‌ین".
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانى (حدكا) گوتیشی: "هه‌رچه‌ند دوژمنان به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد هه‌ڵوێسته دوژمنانهكانى خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه، ده‌بێت دوو هێنده نێو ماڵى خۆمان ڕێكبخه‌ینه‌وه و بۆئه‌وه‌ى پڕۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ر بكه‌وێت".
bas news-
