سیوەیلی: پارتی زۆر جیددییە بۆیە ئەو دەستپێشخەریانەی كردووە
(ھۆشیار سیوەیلی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، "تاوەكو ئێستا پارتی چەند دەستپێشخەرییەكی كردووە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، لەوانە گەڕانەوەی (یووسف محەممەد) بۆ ماوەیەكی كاتی، دواتر كەسێكی دیكە دیاری بكرێت، پاشان پارتی ھەنگاوێكی دیكە چووە پێش ئەویش ئەوە بوو كە (یووسف محەممەد) بێ مەرج بگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان تا تەواوكردنی ماوەیی یاسایی خۆی، بەڵام ھێشتا گۆڕان ھیچ ھەنگاوێكی نەناوە بۆ پێشەوە و، لەم رۆژانەیشدا پارتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی بە شێوەی راستەوخۆ پەیوەندی بە گۆڕانەوە كردووە تا كۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدەن، چونكە تاوەكو ئێستا ئەوەی ناوبژیوانی كردووە، نەیتوانیوە ئەنجامێكی ھەبێت، بۆیە پارتی پێی باش بووە راستەوخۆ لەگەڵ گۆڕان دانیشتن بكات، لەوەیشدا وەڵامی گۆران ئەوە بووە كە خەریكی ھەڵبژاردنی رێكخەر و سەركردایەتیی خۆیانن و تا تەواو نەبن ناتوانن وەڵام بدەنەوە، بۆیە چاوەڕێی گۆڕان دەكرێت وەڵامیان ھەبێت".
(سیوەیلی) گوتیشی، "ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەكەین، پاش ئەوەی رێكخەری نوێ و سەركردایەتیی خۆیان ھەڵدەبژێرن، وەڵامی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەنەوە لەبارەی ئەو دەستپێشخەرییەی كردوویەتی، چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر جیددییە لەوەی پێویستە پەرلەمان كارا بكرێتەوە، ھەر بۆیەیش ئەو دەستپێشخەریانەی كردووە".
kdp-
