كه‌ره‌م: ڕۆشنبیرهكانى عێراق به شێوه‌یه‌كى گشتیی له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمن
ڕۆژی 7-6-2017، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایەنەكانی بەشدار لە حكوومەت و پەرلەمان كۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ڕۆژى 25-9-2017 بە وادەی ئەنجامدانی گشتپرسی دیاری كرا و ٦٤ ڕۆژ ماوه بۆ گه‌یشتن به‌م ڕۆژه مێژوویییه و سه‌ركردایه‌تیى كورد خه‌ریكى ئاماده‌كارییه‌كانن.
(د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: ''شیعه و سوننه كه باسى ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، ده‌زانن ڕیفراندۆم هه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت و كورد په‌شیمان نابێته‌وه، بۆیه زیاتر باسى قۆناغى دواى ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن، قسه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن نابنه وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ، ئێمه‌ش ده‌ڵێین لێمان گه‌رێن با جارێ ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین و شه‌رعییه‌تێك بده‌ین به‌و وڵاته، دواتر بۆ سه‌ربه‌خۆیى گفتوگۆ ده‌كه‌ین له‌گه‌ل به‌غدا و وڵاتانى هه‌رێمى، ئه‌وانه‌ى نیگه‌رانن كه کوردستانی سەربەخۆ ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتى خۆیان.''
شاره‌زایانى بوارى یاسایى و ده‌ستوورى ئاماژه‌یان داوه به‌وه‌ى ڕیفراندۆم پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسییه و ده‌ستوورى عێراقیش ئه‌و مافه‌ى به كورد داوه، لێره‌دا سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى گوتى: ''ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم نه‌ك بابه‌تى هه‌ڵبژاردن و ملمڵانێى حیزبییه، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسییه و ته‌نیا تاقىكردنهوهیهكه به میلله‌تى خۆمانی ده‌كه‌ین، ئایا میلله‌تى ئێمه ده‌یه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، یان له‌گه‌ڵ عیراق بمێنێته‌وه؟ چونكه ئه‌و میلله‌ته له مێژووى خۆیدا جارێك پرسیارى لێ نه‌كراوه، كاتێك دابه‌ش كرا یان كرایه به‌شێك له عێراق هیچ پرسیارى پێ نه‌كرا، ئه‌مجاره به‌خۆمان پرسیار له خه‌ڵكى خۆمان ده‌كه‌ین، چی‌یان ده‌وێت، تا له 25ى 9ى ئه‌مساڵدا بڕیارى خۆیان بده‌ن، بۆیه هه‌ر لایه‌نێك و وڵاتێك دژایه‌تیى ڕیفراندۆم بكات، ئه‌وه ئه‌و وڵاته دیموكراسى نییه و ئه‌و وڵاتانه‌ى دیموكراسین تا ئێستا لێدوانى دژى ڕیفراندۆممان لێ نه‌بیستوون، ته‌نیا ده‌ڵێن كاته گونجاو نییه.''
(د. عه‌ره‌فات) ئهوەیشى باس كرد كه: ''وڵاتانى دیموكراسى له‌گه‌ڵمانن، هه‌روه‌ها وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش به هه‌مان شێوه ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر كوردستان سه‌ربه‌خۆ بێت، ده‌بێته فاكته‌رێكى ئارام بۆ ناوچه‌كه و چینى ڕۆشنبیرهكانى عێراقیش به شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌موویان له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمن و ده‌ڵێن، ئێمه وڵاتمان وێران كرد، ئێوه توانیتان وڵاتى خۆتان ئاوه‌دان بكه‌ن، پیرۆزتان بێت، بڕۆن سه‌ربه‌خۆییى خۆتان ڕابگهیەنن، پشتگیریتان ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هۆزه عه‌ره‌به‌كان و توركمان و مه‌سیحى و ئیزدى و شه‌به‌ك و كاكه‌یى و پێكهاته‌كان، كه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمن، له‌گه‌ڵ ڕیفراندۆمدان، له‌به‌ر یه‌ك هۆكار، چونكه هه‌موو بنه‌ماكانى ده‌وڵه‌تمان هه‌یه و سه‌ڕه‌راى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى دارایى و هاتنى ئاواره‌كان نه‌ڕوخاین، به‌ڵكو خۆڕاگر بووین.''
دەربارهى لێدوانى (مالیكى)، كه ده‌ڵێت كورده‌كان ده‌نگیان به ده‌ستووری عێراق دا و به‌مه‌ش چاره‌نووسی خۆیان دیاری كرد، (كه‌ره‌م) ده‌ڵێت: ''به ڕه‌زامه‌ندیى خۆمان هاتینه به‌غدا، به‌ڵام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه هه‌بێت، ده‌ستووریان پێشێل كرد و بوودجه‌یان له كورد بڕى، چه‌كیان به پێشمه‌رگه نه‌دا، كه زۆر پێویستى پێی بوو تا به‌رگریی پێ بكات، بۆیه ڕیفراندۆم مافى خۆمانه و له ڕقى به‌غدا و هیچ دەوڵەتێک نییە، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كى دیموكراسییه.''
kdp-
