پێکهاتەکانی کەرکووک بە ئومێدەوە لە گشتپرسی دەڕوانن
ئه‌م بازاره له كه‌شتیه‌كه‌ی نوح ده‌چێت ، لێره هه‌موو شتێك ده‌بینرێت و باسی هه‌موو شتێكیش ده‌كرێت ، گشتپرسی مژاری گه‌رمی ئه‌م خه‌ڵكه‌یه، قسه‌كان له‌م بازاڕه جیاوازن ، به‌ڵام زۆربه‌یان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ له‌نگه‌رگرتنی كه‌شتیه‌كه له كه‌نارێكی ئارام گشتپرسی خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه.
خدر محەممەد ، هاونیشتمانییەکی عەرەبی دانیشتووی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند: "ئێمه پێمان خۆشه دۆخه‌كه جێگیربێ، بۆیه له‌گه‌ڵ گشتپرسین و پێمان خۆشه ئه‌و هه‌نگاوه كێشه‌كانی كه‌ركووكیش چاره‌سه‌ر بكات ، متمانه‌مان به كورد هه‌یه بۆیه ده‌ڵێین كورد و عه‌ره‌ب و توركمان هیچ جیاوازی نییە".
زیاتر له 50 ساڵه كاری له نێو ئه‌م دوكانهیه ، بۆ كاری رۆژانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی ئابووری له‌گه‌ڵ شاره‌كانی باشوری كوردستان دروستكردووه، جیاواز له سیاسییه‌كان وه‌ك توركمانێك ئومێدی له‌سه‌ر گشتپرسی هه‌ڵچنیوه.
حاجی غێدان محه‌ممه‌د، هاونیشتمانییەکی تورکمانی دانیشتووی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "نامانه‌وێ ده‌ستی ده‌ستیمان پێ بكرێت، چاومان له ژیانێكی خۆشه، من كورد باش ده‌ناسم ده‌زانم ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ ئێمه بژین بۆیه ئێمه‌ش به هه‌موو پێشنیازێكیان رازین و ته‌نیا ده‌مانه‌وێت مافخوراو نه‌بین".
مام ره‌سول ، پێنج ده‌یه‌ی ته‌مه‌نی به كوتینی ئاسن به‌سه‌ر بردووه، په‌یوه‌ندییه‌كی تووند وتۆڵی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌یه، گه‌یشتووه به‌و بڕوایه‌ی كورد بایی ئه‌وه‌نده‌ی چاندووه له‌سه‌روبه‌ندی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌رهه‌مه‌كه‌ی بخوات.
ره‌سوڵ ئه‌حمه‌د كاسبێکی دانیشتووی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "كاتێك كه داعش هاته ئه‌م شاره كێ رووبه‌ڕووی بووه‌وە ، ته‌نیا كورد نه‌بوو؟. كاتێك كه ئاواره هاته ئه‌م شاره ئێمه باوه‌شمان بۆ كردنه‌وه و هاوكاریمان كردن ، ئه‌گه‌ر بێ وه‌فا نه‌بن حه‌قه له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی و ده‌وڵه‌ت بن و ئه‌گه‌ریش بێ وه‌فا بوون ئه‌وه هیچمان پێ ناكرێت".
دیاریكردنی 25-9-2017 بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی حیزبه سیاسییه‌كان ،شه‌قامی كه‌ركووك جیاواز تر لێ ده‌ڕوانێت ، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئیدی بۆ یه‌كجاره‌كی كۆتایی به موشتومڕهكان بهێنرێت.
رووداو
