باس‌نیوز ورده‌كاریی ڕووداوی شه‌ڕه چه‌قۆكه‌ی سه‌یدسادق بڵاوده‌كاته‌وه
به‌رپرسێكی پۆلیسی قه‌زاكانی پارێزگای سلێمانی ورده‌كاری و هۆكاری شه‌ڕه چه‌قۆكه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق ئاشكراده‌كات كه تیایدا چه‌ند كه‌سێك كوژران و برینداربوون.
نەقیب سائیب سەلام، گوتەبێژی پۆلیسی قەزاكانی پارێزگای سلێمانی، بە(باس‌نیوز)ی راگەیاند: "ئەو شەڕەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شارۆچكه‌ی سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران و هەشت كه‌سی دیكەش برینداربوون و شه‌ڕه‌كه لەنێوان دوو بنەماڵەی ناوچه‌كە بووە".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه هۆكاری سەرەكی شەڕەكە لەسەر شوێنی وەستانی عاره‌بانە بووە و هەردوو كوژراوەكەش ئامۆزاری یەكترن و سەر بەدوو بنەماڵەی یەك عەشیرەتن.
روونیشیكردەوه ئێستا پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه لەلایەن بەڕێوەبەرایه‌تی پۆلیسی سەیدسادقەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوه و چه‌ند كه‌سێكیش كە لەنزیك شوێنی رووداوەكەبوونه دەستگیركراون و لیكۆڵینەوەش دەستیپێكردووە.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی(21-7-2017) له‌ناو بازاڕی شارۆچكه‌ی سه‌یدسادق شه‌ڕه‌چه‌قۆ له‌نێوان چه‌ند كاسبكارێك كه خزمی نزیكی یه‌كتریین ڕوویدا و له‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س كوژران و هه‌شت كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
bas news -
