له به‌غدا چه‌ند چه‌كدارێك به‌رێوه‌به‌رێكی كورد ده‌ڕفێنن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێده‌كه‌ن
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌به‌رێكی كوردی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڕفێنن و دوای پێنج ڕۆژ له ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئازادی ده‌كه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری كوردی په‌رله‌مانی عێراق له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌باح زه‌نگه‌نه به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره كورده له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ڕفێنراوه و بۆماوه‌ی پێنج ڕۆژ ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه دواتر ئازادیان كردووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌ڵێ دوای لێکۆڵینەوە بۆم دەرکەوت تەنیا بۆ ئەوەی سه‌باح زه‌نگه‌نه پۆستەکەی جێبهێلێت ڕفاندوویانه دواجاریش کە ئازادیان کردووە پێیان گوتووە تۆ کوردی ده‌بێت بەغدا جێبهێڵیت ئەگینا ئەمجارە دەتکوژین.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا دوایین ئاماری دیاردەی رفاندن و کوشتنی له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا هاتووه" لەسالی 2015دا ( 524) حاڵەتی رفاندن و (875) حاڵەتی کوشتن تۆمار کراوە لەساڵی 2016دا (354) حاڵەتی رفاندن و (518) حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌دراوه به ئه‌وه‌ی كه لەساڵی 2017 تەنیا لە شەش مانگی رابردوو 200 حاڵەتی رفاندن تۆماركراوه.
ئه‌وه‌شی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئەم ڕێژەیە تەنیا ئەوانەیە کە سکاڵا لەلایەن کەسوکارەکانیان تۆمارکراوە و ده‌شڵێ سەدان دیاردەی لەو شێوەش هەبووە نەیانوێراوە سکاڵا تۆمار بکەن.
bas news _
