ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر به درۆ ده‌خاته‌وه
ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی راپرسییه‌ك دێته ده‌نگ كه مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر، بڵاوی كردبوویه‌وه، ده‌رئه‌نجامه‌كانی به ناڕاست ناوده‌بات، له‌و ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا هاتووه: "به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌هه‌ندێك ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه له‌زاری سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر، مه‌سعود عه‌بدولخالقه‌وه هاتووه، كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕاپرسییه‌كی كردووه ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌وه بووه، كه كۆمه‌ڵی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا 13 كورسی ده‌هێنێت،
ئه‌م هه‌واڵه جگه له ناشاره‌زایی له‌داڕشتن و نادروستی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌خاته ڕوو، وه‌ك ئه‌گه‌ر ڕاپرسییه‌كه نهێنیه، عه‌بدولخالق چۆن زانیویه‌تی؟ چۆن ئه‌وه‌نده به دڵنیایی پشتی پێ به‌ستووه؟، ناوبراو ده‌یه‌ویت چ چاوبهستێك له‌ئه‌ندامانی ڕه‌وته ئیسلامییه‌كه‌ی خۆی بكات، كه هه‌زار و یه‌ك ئایه‌ت و حه‌دیسی دژی درۆكردن له هه‌گبه‌كه‌یدا هه‌یه، ڕۆژانه به ئێمه‌یدا ده‌ته‌قێنێت".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕوونكردنهوهكهدا، ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی، ده‌ڵێت: "پاشان ئه‌گه‌ر سه‌رنجی 13 كورسییه‌كه‌ی عه‌بدولخالق بده‌ین ئه‌وه ده‌بێت له‌و 10 هه‌زار كه‌سه 1300 كه‌سیان ده‌نگیان دابێته كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سامپلی ئه‌م ڕاپرسییه چۆن وه‌رگیراوه، ناشێت ئه‌نجامده‌رانی ڕاپرسییه‌كه وه‌ك كاك مه‌سعود قسه‌خۆش و ژیر بووبن، چوو بن له ناو مه‌ڵبه‌ندێكی ئیسلامی‌دا پرسیاریان له خه‌ڵك كردبێت، ده‌بێت ئه‌م كڵاوه به سه‌ری كی دوورا بێت؟".
باسنيوز
