مالیکی: ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیش بکرێت كوردستان نابێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ
نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق لە لێدوانێکدا بۆ سپوتنیكی رووسی، دەڵێت: "كورد ده‌نگی به‌ده‌ستووری عێراقدا و به‌مه‌ش چاره‌نووسی خۆیان دیاریكرد به‌مانه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا".
دەشلێت: "ناكرێت هه‌موو رۆژ داوای مافی چاره‌ی خۆنووسینیان بكه‌ن، چونكه ئه‌و مافه‌یان نییه، ده‌كرێ ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ناتوانن جیاواز بن و ببنە دەوڵەت".
باسنيوز
