گەرمیان.. تراکتۆرێک وەرگەڕاو شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا
رائید جەمال قدووری، بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆی گەرمیان، لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردوەتەوە: "بەیانی ئەمڕۆ ھەینی 21/7/2017 تەرمی ھاووڵاتییەک ھێنرایە فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار، بە گوتەی کەسوکاری ئەو ھاووڵاتییە ناوی (مستەفا حەمید مەحموود) بووە لەدایکبووی 1991 دانیشتووی گوندی ئیسلاح سەر بە شارەدێی گوڵاڵە بووە".
بەرپرسی راگەیاندنی ھاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستوەتەڕوو: "ئەو ھاووڵاتییە شۆفێری تراکتۆر بووە، بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی کارکردندا لەنێو کێڵگەکەی خۆیدا تراکتۆرەکەی وەرگەڕاوەو بەوھۆیەوە گیانی لەدەست داوە، لەئێستا تەرمەکە بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوەو لەسەر ڕووداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە".
باسنيوز
