مه‌حما خه‌لیل: ڕیفراندۆم زۆر برینی شنگالییه‌كان ساڕ‌ێژ ده‌كات
مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی شارۆچكه‌ی شنگال، راگه‌یاند: "به‌شداری خه‌ڵكی شنگال له ڕیفراندۆم زۆر برینی شنگالییه‌كان هه‌یه ساڕێژی ده‌كات، دواتر ڕیفراندۆم، به‌قازانجی دانیشتووانی شنگاله، چونكه ده‌رفه‌تێكی مێژوویه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه جینۆسایدێكی دیكه به‌سه‌ر گه‌لی كوردستان نه‌یه‌ته‌وه".
قایمقامی شنگال، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه: "به ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم شنگال له‌باوه‌شی كوردستان ده‌بێت و سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كان به‌ئارمی له چوارچێوه‌ی ئاڵای كوردستان پێكه‌وه ژیان ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێكیش بۆی نییه ئه‌و مافه له شنگالییه‌كان زه‌وت بكات".
ئاشكراشی كرد: "ده‌بێت هه‌رچی زووه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ڕیفراندۆم هه‌ڵبگیرێت و كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌ی له‌به‌رده‌سته ئه‌نجامی ڕیفراندۆم سه‌ركه‌وێت".
باسنيوز
