سلێمانی.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری کلێسایەکی کرد

سلێمانی.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری کلێسایەکی کرد
لەدرێژەی ھاوکاریکردنی ھەژار و کەمدەرامەتان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی LDSی ئەمریکی ئامێری فێنککەرەوەیان بۆ 10 خێزانی دانیشتووی کەنیسەیەکی شاری سلێمانی دابین کرد.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/7/2017 لە درێژەی دابەشکردنی کۆمەک و ھاوکاری بەسەر خانەوادەی ھەژار و کەمدەرامەتان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەھەماھەنگی لەگەڵ رێکخراوی LDSی ئەمریکی ھەستان بە دابینکردنی 10 ئامێری فێنککەرەوە (موبەریدە) بەسەر 10 خانەوادەی دانیشتووی ناو کەنیسەی بەتریکیە ئەلئەقبات ئەرسوزکس.



دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەگەڵ رێکخراوی LDSی ئەمریکی لە پرۆژەکانی دابینکردنی پێداویستی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و پڕۆژەی خۆراکی گەرم بۆ ئاوارەکان دابین دەکەن.
bas news-
Top