وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا: بڕوانامه‌ى زانكۆى ئازاد له سنه باوه‌ڕپێكراو نییه
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، زانكۆى ئازاد له شارى سنه له ئێران، باوه‌ڕپێكراوه نییه و كار به بڕوانامى زانكۆكه ناكرێت.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: "ئاگادارى خوێندکاران و قوتابیانى شارەکانى هەرێمى کوردستان دەکەینەوە، بۆ لەمەودوا بەهیچ شێوەیەک بۆ درێژەدان بە خوێندنى باڵا (ماستەر/ دکتۆرا) ڕوو نەکەنە زانکۆى ئازاد لە سنە".
ڕوونی كرده‌وه، كه ئه‌و زانكۆیه، لە لیستى زانکۆ باوەڕپێکراوەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکوومەتى هەرێمى کوردستاندا نیە، گوتیشی: "هه‌ر خوێندكارێك لەم ساڵەوە ڕوو لەم زانکۆیە بکات، ئەوا پارەکەی بە هەدەر دەڕوات و لە داهاتووشدا بڕوانامەکانیان یەکساندنى بۆ ناکرێت، هه‌روه‌ها کار بەبڕوانامەكهشی، ناکرێت".
گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ساڵانە وەزارەته‌كه‌یان پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو زانکۆیانەى دەرەوە دەکات، کە خوێندکاران و قوتابیانى هەرێمى کوردستان بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندنى باڵا سەردانى دەکەن.
bas news-
