ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئەمەریكا دەكات

 	 ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئەمەریكا دەكات
فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمەریكا سزای دیكە بخاتە سەر ئێران، دەبێ بنكە سەربازییەكانی لە ئێران زۆر دوور بخاتەوە. دوای ئەوەی كە ئەمەریكایش، هەڕەشەی سزای زیاتری كرد بۆ سەر ئێران، فەرماندەی سوپای پاسداران بە توندی وەڵامی دایەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، (محەممەد عەلی جەعفەری) فەرماندەی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "ئەگەر ئەمریكا بە هۆی بەرنامەی موشەكی بالیستی ئێرانەوە سزای زیاترمان بخاتە سەر، وەك هەڕەشە دەكەن، ئەوا دەبێ ئەمەریكا بنكە سەربازییەكانی خۆی 1000كیلۆمەتر لە ئێران دوور بخاتەوە و نرخێكی گران دەدات لە ئەنجامی ئەم هەڕەشانە."

ئەم لێدوانانەی (جەعفەری)، یەك ڕۆژ دوای لێدوانەكانی (ڕێكس تیلەرسۆن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هات كە گوتبووی، ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەكە و مایەی نائارامییە."
kdp-
Top