مه‌لا به‌ختیار: مافى خۆمانه‌ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین

 مه‌لا به‌ختیار: مافى خۆمانه‌ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین
به‌رپرسی ده‌سته‌ى كارگێڕی مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، كه‌ 97 ساڵه‌ كورد به‌شدارى حكوومه‌ته‌كانى عێراق ده‌كات، به‌ڵام تائێستا شووناسمان دیار نییه‌، بۆیه‌ مافى خۆمانه‌ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین.

مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ سلێمانى، ڕای گه‌یاند :" له‌ كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌ تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێرانیدا جه‌ختمان له‌ سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم كرده‌وه‌".

له‌ باره‌ى كێشه‌ ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، مه‌لا به‌ختیار گوتى :" له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانى پارتى دیموكراتى كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى دیكه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین گرێ كوێره‌كان بكه‌ینه‌وه‌".

مه‌لا به‌ختیار هه‌روه‌ها گوتى :" 97 ساڵه‌ به‌شدارى حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین، تائێستا شووناسمان نییه‌، بۆیه‌ مافى خۆمانه‌ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین".










باسنیوز
Top