مه‌لا به‌ختیار: مافى خۆمانه سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له كۆنفرانسێكى ڕۆژنامه‌وانیدا له سلێمانى، ڕای گه‌یاند :" له كۆبوونه‌وه‌كانماندا له تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێرانی‌دا جه‌ختمان له سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم كرده‌وه".
له باره‌ى كێشه ناوخۆییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، مه‌لا به‌ختیار گوتى :" له ماوه‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیكه‌ش ده‌كه‌ین، هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین گرێ كوێره‌كان بكه‌ینه‌وه".
مه‌لا به‌ختیار هه‌روه‌ها گوتى :" 97 ساڵه به‌شدارى حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین، تائێستا شووناسمان نییه، بۆیه مافى خۆمانه سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یه‌نین".
باس‌نیوز
