گەرمیان.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە چوار کەس بوونە قوربانی

 گەرمیان.. بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە چوار کەس بوونە قوربانی
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتیی ھاتووچۆی گەرمیان، ئاشکرای کرد، کە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە، چوار ھاووڵاتی بوونە قوربانی.

نەقیب کارزان مەجید، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەرێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان،ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/7/2017 لەسەر ڕێگای کەلار ـ سلێمانی و لە نزیک شارەدێی باوەنوور، ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان ڕووی داوە، بەوھۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەست داوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و 2 ھاووڵاتیی دیکەش، بریندار بوون"، گوتیشی "زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە".

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا، 106 ڕووداوی ھاتوچۆ لە جۆرەکانی شێلان، وەرگەڕان و پێکدادان، لە سنووری گەرمیان ڕوویان داوە و بەھۆیانەوە، 28 ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە، 149 ھاووڵاتیی دیکەش بریندار بوونە.










باسنیوز
Top