پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان: لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

 پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان: لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاند: "پارتی و گۆڕان لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە“ و چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن.

بێستون فایەق، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند: ”گۆڕان لەگەڵ پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە، کۆبوونەوەکەش لەسەر پرسی ڕیفراندۆم دەبێت و لە ئەگەری ڕێککەوتنی پارتی و گۆڕانیشدا هیچ شتێک مەحاڵ نییە، چونکە ئەو پرسە، دەبێت ھەردوولا ڕێککەوتنی لەسەر بکەن، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان تووشی ھەمان گرفت نەبنەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەختی لەوە کردەوە کە دانیشتنی گۆڕان و پارتی ”گرنگە“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گوتەبێژی فەرمیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕای گەیاندبوو، دوای یەکلاکردنەوەی بابەتی دانانی ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.













باسنیوز
Top