فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە بناری قەندیل بۆردومان دەکەن
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 20.7.2017 بارەگاکانی پەکەکە لە گوندەکانی بۆکریسکان، زارگەلی، گەلی بەدران و دێرمکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کراون.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە دارستان و پاوانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.
چەندین جار هاووڵاتییانی گوندە سنوورییەکان داوا لە پەکەکە دەکەن بنکە و بارەگاکانی لە ناوچە ئاوەدانییەکان بکێشێتەوە، چونکە بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا، زیانێکی ماددی و گیانیی زۆر بەر هاووڵاتییان کەوتووە.
باسنيوز
