فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە بناری قەندیل بۆردومان دەکەن

 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پەکەکە لە بناری قەندیل بۆردومان دەکەن
فڕۆکە خەنگییەکانی تورکیا بارەگاکانی پارتی کرێکاران کوردستان (پەکەکە) لە بناری قەندیل بۆردومان دەکەن.

نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 20.7.2017 بارەگاکانی پەکەکە لە گوندەکانی بۆکریسکان، زارگەلی، گەلی بەدران و دێرمکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومان کراون.

بەهۆی بۆردومانەکەوە، ئاگرێکی گەورە لە دارستان و پاوانەکانی ناوچەکە کەوتووەتەوە.

چەندین جار هاووڵاتییانی گوندە سنوورییەکان داوا لە پەکەکە دەکەن بنکە و بارەگاکانی لە ناوچە ئاوەدانییەکان بکێشێتەوە، چونکە بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا، زیانێکی ماددی و گیانیی زۆر بەر هاووڵاتییان کەوتووە.









باسنيوز
Top