یاریدەدەری سێرگی لاڤرۆڤ: رووسیا بەهیچ شێوەیەک دژی ریفراندۆمی کوردستان نییە
لە دیدارێکی یوری نەبەیف، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەت و ڤالێریان شۆڤایڤ، یاریدەدەری سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی رووسیا، جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ”رووسیا بەهیچ شێوەیەک دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ناوەستێتەوە“.
سەرچاوەیەکی بەشدار لە کۆبوونەوەکە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، ڤالێری شۆڤایڤ لە کۆبوونەوەکەدا گوتویەتی، کاریگەرییە نێودەوڵەتییەکان لەبارەی ریفراندۆم ”لە بەرژەوەندیی کورد دەبن“.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشان داوە، کە لە ئەگەری هەر سەردانێکی شاندی کوردستان بۆ رووسیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان، ”لە ئاستی هەرە بەرز پێشوازیان لێ بکات“.
ڤالێری شۆڤایڤ لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها رایگەیاندووە، کە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا ”بە خۆشحاڵییەوە ئامادەیە“ پێشوازیی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکات.
باسنیوز
