فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: هێشتا پێشمه‌رگه شوێنی خۆی نه‌گرتووه فه‌رمان بكرێت ده‌چینه پیشه‌وه
حه‌مید ئه‌فه‌ندی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه له‌محیوه‌ری باشیك، راگه‌یاند: "رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌بوو، پێش ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ شوێنه‌كانمان دیاری كرا‌و بوو، ئێستاش زۆر شوێن هه‌یه سنووری كوردستانه پێشمه‌رگه شوێنی خۆی نه‌گرتووه، فه‌رمان هه‌بێت ده‌چین ده‌یانگرین".
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه له‌محیوه‌ری باشیك، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبیش له‌و شوێنانه‌ی شنگال كه سنووری كوردستانن و پێشره‌ویان كردووه بكشێنه‌وه، چونكه ناكرێت به‌م شێوه‌ی ئێستا درێژه به‌كاره‌كانیان بده‌ن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه: "هه‌ماهه‌نگی نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت و له داهاتووشدا كاری هاوبه‌شیان ده‌بێت".
bas news-
