هه‌ڵگورد حیكمه‌ت: بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی كوردستان له دڵمه‌وه نزیكه
به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیر و هۆشیاریی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌یان بۆ ئه‌مریكا زۆر پرسی گرنگ باس كراوه له‌ناویاندا پرسی ریفراندۆم و ده‌ڵێت "ئه‌مریكییه‌كانیش بۆچوونیان گۆڕاوه".
هه‌ڵگورد حیكمه‌ت، به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیر و هۆشیاریی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، راگه‌یاند: "ئه‌و شانده‌ی كه به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چوونه ئه‌مریكا زۆر گرنگ بوو، چونكه له‌وێ زۆر به‌رپرسی گه‌وره‌ی باڵای وڵاته‌كه‌مان دێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوامان كرد پێداچوونه‌وه به هاوپه‌یمانی پێشمه‌رگه هاوپه‌یمانان بكرێته‌وه، به‌ئاراسته‌ی باشتر بگۆڕدرێت، چونكه دوای نه‌مانی داعش له مووسڵ ئه‌و كاته هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی له‌نێوان پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان گرنگتر ده‌بێت، ئه‌وانیش ده‌ستخۆشی و پێزانینیان بۆ پێشمه‌رگه هه‌بووه كه ئه‌ركی به‌باشی جێبه‌جێ كردووه".
به‌رپرسی ده‌زگای ڕۆشنبیر و هۆشیاریی نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "شاندی عێراقی پێیان گوتم كه له كۆبوونه‌وه‌كان باسی ڕیفراندۆم نه‌كه‌ین، منیش له‌سه‌ره‌تا گوتم باش به‌ڵام دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی ریفراندۆمم كرد، به‌وردی تێم گه‌یاند كه گه‌لی كوردستان ده‌یه‌وێت بڕیاری خۆی بدات، هه‌ڵبه‌ته بۆچوونی ئه‌مریكاش له‌و باره‌وه گۆڕاوه، پێشووتر هه‌رباسیان له یه‌كپارچه‌ی عێراق ده‌كرد و زۆر شتیشیان ره‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی كوردستان له‌دڵمه‌وه نزیكه و خۆشه‌ویسته ئه‌مه شاندی لاینی عێراقی نیگه‌ران كرد، چونكه پێیان خۆش نه‌بوو له‌وێ پرسی ریفراندۆم باس بكرێت، منیش گوتم ئه‌م پرسه په‌یوه‌ندی به خه‌ڵكی كوردستان و سه‌رۆك بارزانییه‌وه هه‌یه، ئه‌وان بڕیاری ده‌ده‌ن له‌و باره‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه: "له‌به‌ر چاوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان باسم له‌وه كرد كه عێراق وه‌ك نه‌خۆشێك وایه و پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ئێستا بكرێت باشتره تا دواكه‌وێت، باسم له‌وه‌ش كرد كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویست به‌هاوكار زیاتر هه‌یه و ره‌خنه‌شم له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بوو كه هاوكاری هاوپه‌یه‌مانان بۆ پێشمه‌رگه له‌ئاستێكی زۆر پێویست نییه، بۆیه ده‌بێت كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هاوكاری پێشمه‌رگه بكرێت".
bas news-
