نازناوی زانستی به به‌شێك له هه‌ڵگرانی ماسته‌ر و دكتۆرا ده‌درێت
شوان قهڵادزهیى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكدا رٍاگهیاند :" دوای چه‌ندین جار سه‌ردانكردنیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی یاداشت بۆیان، خۆشبه‌ختانه ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ( 19 / 7 / 2017) ، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى دا، كه نازناوی زانستیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ى زانستی بۆ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا به مامۆستایانی سه‌ر به میلاكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، بدات".
گوتیشى :" به‌و پێیه‌ى كه پێدانى ئه‌و نازناوه به‌و مامۆستایانه به پێی یاسای ژماره (۹) ی ساڵی ۲٠۱۲ ى په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت، بۆیه هاوشێوه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان كه ئه‌و بڕوانامه‌یان هه‌یه، هه‌مان پله‌و ئیمتیازات و مافیان ده‌بێت".
bas news-
