خورماتوو.. دزی لە دوکانێکی مۆبایل کرا

خورماتوو.. دزی لە دوکانێکی مۆبایل کرا
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئاماژە بەوە دەدات کە شەوی رابردوو، بۆ دووەمجار حالەتی دزیکردن، لە شارۆچکەکە روویدا.



محەمەد فایەق، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، رای گەیاند: "کاتژمێر ١٠:١٠ شەوی رابردوو ١٨/٧/٢٠١٧ بۆ جاری دووەم حالەتی دزیکردن لە بازاڕگەی ھەڵوێست لە بازاڕی جمھوری شارۆچکەی خورماتوو لە دوکانیکی فرۆشتنی مۆبایل روویدا".


بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی خورماتوو، ئەوەشی خستەڕوو: "لەو دوکانە ژمارەیەک مۆبایل دزرا، بۆیە دەبێت بە خێرایی چارەسەرێکی ریشەیی بۆ ئەو بازاڕە بدۆزریتە، بۆ ئەوەی رێگری بکرێت لە دووبارە بوونەوەی".

bas news-
Top