وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا: دژ به ڕاپرسی نین؛ سه‌رۆك پووتین به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له سه‌رۆك بارزانی ده‌كات
(یوری نه‌به‌یف) جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو له‌گه‌ڵ باڵیۆزی پێشووی ڕووسیا له عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیای فیدراڵ(ڤالێریان شوڤایڤ) كۆ بووه‌وه.
دیداره‌كه كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئشنابون بووه سه‌رچاوه یاساییه‌كانی پێكه‌وه‌كاركردنی ڕووسیا و هه‌رێمی كوردستان بووه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پێوه‌ندییه مێژوویی و نوێكانی گه‌لی كورد و ڕووسیای هێناوه‌ته به‌ر باسه‌وه و، ڕۆشناییشی خستووه‌ته سه‌ر پرسی ئه‌نجامانی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان و رایگه‌یاندووه، ڕووسیا به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی راپرسیی باشووری كوردستان ناوه‌ستێته‌وه؛ هه‌روه‌ها پێیان باش بووه كه له‌م قۆناغه‌دا به ئاشتی و دیالۆگ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌م پرسه باس بكه‌ن.
(دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر) كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی وڵاتانی سۆڤیێتی پێشوو، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیای كردووه ده‌ڵێ، (ڤالێریان شوڤایڤ) گوتووشیه‌تی، پرسی ڕاپرسی و كاریگه‌رییه نێوده‌وڵێتییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا ده‌بن.
(دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر) هاوكات به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، له‌و دیداره‌دا یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا پێیڕاگه‌یاندوون، هه‌موو كات ده‌گاكانی ڕووسیا به ڕووی (جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی)دا كراوه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماده‌یشی نیشان داوه له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌ردانێكی شاندی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی له ئاستی هه‌ربه‌رز پێشوازییان لێ بكه‌ن و پرسی راپرسی و دۆخی ناوچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا بخه‌نه به‌ر باسه‌وه.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه، سه‌رۆكی ڕووسیا(ڤلادیمێر پووتین) به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ئاره‌زووی سه‌ردانی ولاته‌كه‌یانی هه‌بێ.
kdp-
