پۆلیسی ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە

 پۆلیسی ھەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ھەواڵی ھەندێک لە دەزگای راگەیاندن، بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩/٧/٢٠١٧ بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە روونکردنەوەیەکدا، تێدا ھاتووە: "سەبارەت بەم ھەواڵەی لە چەند دەزگایەکی راگەیاندن بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا ھاتووە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە رێککەوتی ١٨/٧/٢٠١٧، بڕیاریان داوە بە سزادانی چەند بەرپرسێکی ئیداری دارەشەکران، لەنێویشیاندا بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەکەیە. ھەر لە ھەواڵەکەدا ھاتووە کە پێشتر لێژنەی شارەوانی ئەنجومەن بەدواداچوونیان کردووە".

پولیسی ھەولێر، جەخت لەوە کردوەتەوە: "ئێمە وەکو پۆلیسی ھەولێر، رایدەگەیەنین کە ئاگاداری ھیچ جۆرە بەدواداچوونێک یان لێکۆڵینەوەیەک نەبووینە لەسەر ئەم بابەتە، ھەروەھا ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی سەبارەت بە تێوەگڵانی بەرپرسانی پۆلیس لەکەیسێکی وادا بە ئێمە نەدراوە، ئێمە ئاگاداری شێواز و وردەکاری ئەم بەدوواداچوون و لێکۆڵینەوانە نین، کە گوایە بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێرەوە ئەنجام دراون".

پۆلیسی پارێزگای ھەولێر، لە روونکردنەوەکەدا جەختی لەوەش کردوەتەوە: "ئێمە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو کەسانە تۆمار دەکەین کە ناوی پۆلیسیان لەم کەیسەدا زڕاندووە و چەند کەسایەتییەکی پۆلیسیان تێوەگڵاندووە".













باسنیوز
Top