سەعدی پیرە: ناوچەکە لەبەردەم گۆڕانکارییەکی گەورەدایە
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ژێر ناونیشانی بەرەو سەربەخۆیی، یەکێتی لاوانی دیموکراتیی کوردستان، پانێلێکی کە لەبارەی پڕۆسەی ریفراندۆمەوە ئەنجام دا.
سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەو پانێلەدا، رای گەیاند: "ریفراندۆم، ھەنگاوێکی زۆر گرنگە و بوێرانەیە، ئەو بڕیارەی کوردیش لەوە ھاتووە کە لە فرسەتی زۆرمان بە حکوومەتی عێراقاندا، بەڵام ھیچمان نەدیت و گەیشتینە بنبەست".
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئەوەشی خستەڕوو: "لە 21/6/ 2016، 17 حزب لە کۆبوونەیەکدا باسی ریفراندۆممان کرد، چەندین بابەتی دیکەمان باس کرد، بڕیارمان ئەوەبوو کە ئەو ریفراندۆمە لە کاتێکدا بکرێت پێش ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بێت، بەڵام ئەوکات بەھۆی داعش مایەوە نەکرا".
ئەوەشی ئاشکرا کرد: "لەکاتی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکووک، ھەموو خەڵک بوونە پەرۆشی یەکێتیی کاتی عێراق، بەڵام کە داعش 35% خاکی عێراقی داگیرکرد کەس مێشی میوان نەبوو، بۆیە لە 3/4/2017 ئێمە کۆبووینەوە، بۆ تاوتوێی ئەم ھەڕەشانە دانیشتین و کە ناکرێ ئاڵا بکشێنینەوە، دەبێ بەرەوپێش بچین، بۆیە ئەو بڕیارەمان پەسەند کرد".
سەعدی پیرە، جەختیشی لەوە کردەوە: "ئەوانەی کە لەو بڕوایەدانین کە ئێمە دەتوانین ریفراندۆم بەڕێوەبەرین و خاوەن دەوڵەت بن، با بێن دوو ھەفتە لە کوردستان بن و ببینن چۆن خۆمان بەڕێوە دەبەین، وڵاتانی جیھان 200 پەنابەریان دەبێت، ھاواریان ھەڵدەستێ، بەڵام ئێمە نزیکەی 2 ملیۆن ئاوارە بەخێو دەکەین".
گوتیشی: "ریفراندۆم ھیچ گرفتی یاسایی نییە، چونکە سەدان بڕیار و یاسای نێودەوڵەتی ھەیە پشتگیری دەکات و ئەوەی باسی دەکەین، بارودۆخی ھەرێمی و ھەڵویستی وڵاتانی زلھێزە، بۆیە لەبەردەمی گۆڕانکارییەکی گەورەداین لە ناوچەکە".
BAS NEWS-
