شاره‌وانى هه‌ولێر: ئه‌و زه‌ویانه‌ى تاپۆ نه‌كراون تاپۆ ده‌كرێن
سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زه‌ویانه‌ى پێشتر دابه‌ش كراون و تا ئێستا تاپۆ نه‌كراون تاپۆ ده‌كرێن.
سامان محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: "ئێستا نزیكه‌ى (30) هه‌زار پارچه زه‌وى له (باغه‌مره، كانى قرژاڵه) هه‌یه، كه پێشتر دابه‌شكراون و تاپۆیان بۆ نه‌كراوه، به‌ڵام ئێستا كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌ى (2) مانگى داهاتوودا كاره‌كانیان ته‌واو بكه‌ین".
ده‌شڵێت، ڕۆژانه له ڕێگاى لێژنهكانمانهوه به‌دواداچوون ده‌كه‌ین، له ڕێگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى تاپۆ و كشتوكاڵ و مالییه، چونكه ئه‌و زه‌وییانه پێشتر له‌سه‌ر ناوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتوكاڵ و مالییه بوون، بۆ ئه‌وه‌ى بیانخه‌ینه سه‌ر ناوى شاره‌وانى و بڕیارى ئه‌نجومه‌نى پێ ده‌ربچێت و نه‌خشه‌یان په‌سه‌ند بكرێت، له كۆتاییدا نوسراوه‌كه ئاراسته‌ى تاپۆ ده‌كرێت و ئه‌وانیش كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن به هاووڵاتییان ده‌درێت.
bas news-
