کەلار.. کۆمپانیایەک ئەرکی کردنەوەی ھۆڵی نەشتەرگەری فریاکەوتن لەئەستۆ دەگرێت
د.سیروان محەمەد جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، رایگەیاند: "کۆمپانیای (گەڵاڵە) بەسوپاسەوە لەسەر ئەرکی خۆی ھەستاوە بەکاری تەواوکردنی پێداویستی و دابینکردنی پێداویستییەکانی دیکەی ھۆڵی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار، لەئێستا کار لەو پرۆژەیە دەکرێت".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو: "چاوەڕێ دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو ھۆڵە بکرێتەوە کە کردنەوەی خزمەتێکی بەرچاو بە ھاووڵاتییانی سنوورەکە دەگەیەنێت، وادەکات لە رووداو و حاڵەتە کتوپڕ و فریاگوزارییەکان، کارەکان باشتر بچنە پێشەوە".
گوتیشی: "سوپاسی کۆمپانیاکەشی کرد بۆ لەئەستۆگرتنی ئەو پڕۆژەیە و ھیوای خواست کۆمپانیا و رێکخراوەکانی دیکەش چاویان لێبکەن، بەئامانجی پەرەدان بە رەوشی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان کەخەمێکی گشتییە".
باسنيوز
