گەرمیان.. حەوت شوفێری بێ مۆلەت دەستگیر کران
ئەمڕۆ سێشەممە 18/7/2017 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، ئەوە خستوەتەڕوو: "شەوی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتیی بنکەی ھاتوچۆی رزگاری، ھەستان بە دانانی مەفرەزەیەک لەگەڵ پۆلیس و ئاسایشی ناحییەی رزگاری بە مەبەستی دەست بەسەراگرتنی ماتۆڕسکیلی بێ سەرەتا و شۆفێرانی بێ مۆڵەت".
ھاتوچۆی گەرمیان، جەختی لەوەش کردوەتەوە: "لەو چالاکییەدا دەستیان بەسەر 20 ماتۆڕسکیلی بێ سەرتا گرتووە، ھەروەھا 7 شۆفێریان دەستگیر کردووە کە مۆڵەتی شۆفێریان نەبووە".
باسنیوز
