پارێزگاى كه‌ركووك پێكهێنانى هێزى توركمانى سه‌ر به‌ توركيا ره‌تده‌كاته‌وه‌

پارێزگاى كه‌ركووك پێكهێنانى هێزى توركمانى سه‌ر به‌ توركيا ره‌تده‌كاته‌وه‌
ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركووك رايگه‌ياند، پێكهێنانى هێزێكى سه‌ربازى توركمانى پشت به‌ستوو به‌ توركيا ڕه‌ت ده‌كه‌ينه‌وه‌ و هاووڵاتييانى شارى كه‌ركوك به‌ سه‌رجه‌م پيكهاته‌كانيانه‌وه‌ پارێزراون له‌ لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ و ئاسايش و پۆليسه‌وه‌.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا كه‌ له‌ لايه‌ن نوسينگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى و سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه (نه‌جمه‌دين كه‌ريم) ‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه،‌ كه‌ ليژنه‌ى ئه‌منى و ئيداره‌ى كه‌ركووك و هاووڵاتيانى شاره‌كه‌ پێكهێنانى وه‌ها هێزێك كه‌ له‌ لايه‌ن وڵاتێكى دراوسێوه يان هه‌ر وڵاتێكى ترى بيانييه‌وه‌‌ پشتگيرى بكرێت به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و ته‌ئكيد ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پاراستنى سه‌روماڵى سه‌رجه‌م هاوڵاتييان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه‌ له‌ لايه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌ و پۆليس و ئاسايشه‌وه‌ ده‌پارێزرێت كه شه‌و و ڕۆژ له‌ خه‌مى ئه‌و ئه‌ركه‌دان و‌ قوربانى زۆريان داوه‌ له‌و پێناوه‌دا .

نوسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى پارێزگارى كه‌ركووك ده‌شڵێت پێكهێنانى هێزى له‌و شێوه‌يه‌ كارێكه‌ دژ به‌ بنه‌ماكانى ده‌ستورى عێراقه‌ و هه‌ڕه‌شه‌يه‌ بۆ سه‌ر ئه‌منى عێڕاق به‌ گشتى و شارى كه‌ركووك به‌ تايبه‌تى و هه‌لێكه‌ كه‌ هه‌ندێك بۆى ده‌گه‌ڕێن بۆ نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌كى و پشێوى نانه‌وه‌ له‌ نێوان پێكهاته‌كاندا كه‌ برايه‌تى له‌ نێوانياندا به‌رقه‌راره‌.

به‌ياننامه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو كه‌ هه‌ر هاووڵاتييه‌ك له‌ هه‌ر پێكهاته‌يه‌ك بێت و بيه‌وێت وه‌ك تاك خۆبه‌خشانه‌ له‌ رێگاى ياسايى له‌ ڕيزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ و دام و ده‌زگا ئه‌منييه‌كاندا خزمه‌ت بكات ده‌رگا بۆى واڵايه‌ بۆ خزمه‌ت كردن له‌ ريزه‌كانى هێزه‌ ئه‌منييه‌كاندا بۆ سه‌قامگير كردنى ئه‌من و ئاسايش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كێشه‌كان به‌ تايبه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆريستانى داعش.
k24-
Top