نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ عه‌بادى: ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ى كۆنترۆلكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ بكه‌ن

نه‌جمه‌دین كه‌ریم بۆ عه‌بادى: ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ى كۆنترۆلكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ بكه‌ن


پارێزگاری كەركووك داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌كات، ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ى ئازادكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ بكرێـت.

ئەمڕۆ دووشەممە 17ى 7ى 2017، نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك، لەمیانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگە حكومییەكانی پارێزگاكە رای گەیاند :" داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دەكەین، پڕۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی شارى حەویجە دەست پێبكات ".

بەپێی بەیاننامەیەكی راگەیاندنی دیوانی پارێزگای كەركوك كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ست ) كه‌وتووه‌، هەر لەو كۆبونەوەیەدا نه‌جمه‌دین كه‌ریم وێراى ئه‌و داواكاریه‌ى له‌ عه‌باى، گوتوویه‌تى :" باڵادەستی داعش لەو ناوچەیە مەترسی لەسەر ئایندەی كەركووك و دەوروبەری دروست دەكات و دەبێت هاوشێوەی شاری مووسڵ، حه‌ویجه‌ش ڕزگار بكرێت".

ئه‌و لێدوانه‌ى پارێزگارى كه‌ركووك له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ چه‌ند جارێكه‌ پلانى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ داده‌ندرێت و پاشان پلانه‌كه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێندرێته‌وه‌.

bas news
Top